هەواڵی سەرلێشێواو و ناڕوون لە ئیسڕائیلەوە سەبارەت بە ئەگەری شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران بڵاو دەبێتەوە. سەردێڕێکی هەواڵ، بەپێی بەڵگەگەلێک، ئەگەری هێرشی ئێران بڵاو دەکاتەوە و سەردێڕێکی دیکەش دەڵێت ئیسڕائیل خۆی بۆ هێرشێک ئامادە دەکات، لایەنگران و نەیارانی نەتانیاهۆش تەپڵی شەڕێکی دیکە لێدەدەن. سەردێڕی سێهەمیش ئەوەیە کە ئەمڕۆ کەناڵی "کان"ی ئیسڕائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ لە ڕێگەی پوتینەوە پەیامێکی "دڵنیاکەرەوە"ی بۆ ئێران ناردووە کە تەل‌ئاویو بەدوای دەستپێکردنی شەڕێکی دیکەدا نییە. بەڵام کەناڵەکە ڕوونی نەکردەوە کە ئایا مانای هەمان پەیامی ماوەیەک پێش ئێستایە یان پەیامێکی نوێی ناردووە.
ئێستا، ئەگەری ئەوە هەیە هێڵی یەکەم و سێیەم بەیەکەوە ببەسترێتەوە. ئەم سێ هێڵە هەواڵییە شیکارییە لە ئیسڕائیل لە کاتێکدا پەیڕەو دەکرێت کە هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ و ترەمپ لە دژی ئێران لەم دواییانەدا زیادی کردووە و ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل لە ڕۆژنامەی کنێست ڕایگەیاند کە تەل‌ئاویو ڕێگە بە ئێران نادات کە مووشەکی بالیستیکی و بەرنامە ئەتۆمییەکانی بنیات بنێتەوە.
لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل، ڕووبەڕووی “دەرەنجامی جددی” دەبێتەوە. پێدەچێت هۆشدارییەکەی ناتانیاهۆ ئەگەری هێرشی پێشوەختە لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاست بکاتەوە.
هەڵبەت هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش لە زاری ناتانیاهۆوە باسیان لەوە کردووە کە بڕیارێکی گرنگی داوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران؛ بەڵام پێدەچێت ئەم لێدوانە بە وردی وەرنەگێڕدرابێت و مەبەستی بڕیاری شەڕی ١٢ ڕۆژە بووە.
هاوکات لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هەندێک لە هەواڵە نافەرمییەکان ئاماژەیان بە مەشق و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئێران کردووە؛ بەڵام میدیا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بێدەنگ بوون و هەڵوێستیان نەبووە لەسەر پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی.
ئێستا لە ناوەڕاستی ئەم دژایەتی و سەردێڕە هەواڵییە جیاوازانەدا، هێڵی ڕاستەقینەی ئیسرائیل چییە؟ ئایا جارێکی تر ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و دەستووری ئەرێنی لە ترەمپ وەرگرتووە؟ ئایا پەیامەکەی بۆ پوتین تەنها فێڵێکە؟ لە بنەڕەتدا کاتێک مەبەستی هێرشکردنە سەری نییە، پێویست بە ناردنی پەیامێکی لەو شێوەیە چییە؟ ئایا ترسێک هەیە ئێران هێرشێکی ئیسرائیلی بە دڵنیایی بزانێت و بەو هۆیەوە هەنگاوێکی پێشوەختە بگرێتەبەر و بیەوێت بە پەیامێکی لەو شێوەیە ڕێگری لێ بکات؟
بێگومان ئەگەر وەها ترسێکیش هەبێت، مەرج نییە مانای ئەوە بێت کە ئیسرائیل بەتەواوی بژاردەی شەڕی وەلا ناوە، بەڵکوو زیاتر ئەوەیە کە ڕەنگە بیەوێت دەستپێشخەری دەستپێکردنی شەڕ لە زۆر ڕووەوە لە دەستی خۆیدا بمێنێتەوە، بەجێی ئەوەی هێرشی بکرێتە سەر و کاردانەوەی هەبێت.
پرسیارێکی دیکە ئەوەیە ئایا هێڵی هەواڵەکان سەبارەت بە ئەگەری هێرشی پێشوەختە لەلایەن ئیسڕائیلەوە لەسەر هەواڵگری و خەمڵاندنی مەیدانییە یان ئامانج ئەوەیە کە بۆ نموونە ئەگەر هێرشێک بکرێت، پاساوێکی وەک هەوڵ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی پێشوەختە بێنیتەوە؟
ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترامپ سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران، بەدوور نازانرێت هێزە سەربازییەکانی ئێران هەنگاو بۆ ئەگەری هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەنجام بدەن و هەربۆیە ئیسڕائیل هێرشی پێشوەختە بە ئەگەرێک دەزانێت. بێگومان فاکتەرێکی دیکە دەتوانێ ئەوە بێت کە ئەگەر بارودۆخی ناوخۆ بچێتە دۆخێکی دیاریکراوەوە، هێرش بۆ سەر ئیسڕائیل دەکرێت.
بەڵام کورتەی بابەت:
ھێشتا ئەگەری شەڕێکی دیکە دژ بە ئێران زۆرە و زۆرتر پرسی کات لە ئارادایە. ئیسڕائیل و ئەمەریکا لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە ئێران دەستبەرداری بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی نابێت و ئەزقەزا هەر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەندێک سەرچاوەی میدیایی ئەمریکی باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسمانی سوپای پاسداران کردووە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیک.
بە ڕواڵەت ئەمریکا و ئیسڕائیل چاویان لە چارەنووسی ناڕەزایەتییەکانی ئێستایە. بەڵام سەرەڕای هەندێک هەڵوێستی ڕاگەیەندراو، بەدوورە له ئاستێکی وادا به هەڕەشەی تێکشکێنانه بۆ سەڕ کۆماری ئیسلامی بزانن. بۆیە ئەگەر ناڕەزایەتییەکان نەگەنە ئەو ئاستەی کە چاوەڕێی دەکەن لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا بۆ گەیشتن بە ئامانج یان ئامانجی خوازراویان و بەرەو پاشەکشە هەنگاو بنێن، بەدوور نییە بۆ پێشگرتن بەوە هێرشێک بۆ سەر ناوەند و بنکە ئەمنییەکان و پۆلیسەکان و هتد ئامادە بکەن.
لە هەر حاڵەتێکدا لە هەلومەرجێکی وادا کە ئەگەری شەڕێکی تر هەیە، ڕەنگە شێوازەکە زۆر سەرسووڕهێنەر بێت و ڕەنگە پرسیاری ناوەندی ئێستا ئەوە نەبێت کە ئایا شەڕ ڕوو دەدات یان نا؛ بەڵام ئەگەر ڕوو بدات چ جۆرە شێوازێکی سەرسووڕهێنەر بەکار دەهێنرێت؟
ئەمریکا ئەم شێوازەی لە ڤەنزوێلا بەکار هێنا و لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕوانی هێرشێک بوون، بەڵام کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە بەم شێوەیە مامەڵە بکەن و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا نیکۆلاس مادۆرۆ لە پایتەختی ئەو وڵاتە بڕفێنن. لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئێرانیش، لە کاتێکدا کە هەڵگیرسانی شەڕ مسۆگەر ببوو و هێزەکانی ئێران لە ئامادەباشی تەواودا بوون، ئیسڕائیل تاکتیک و میتۆدێکی سەرسووڕهێنەری بەکارهێنا و بەبێ گوێدانە بەکارهێنانی تیمی ئۆپەراسیۆن لە ڕۆژانی دواتری شەڕەکەدا، هەر لە یەکەم ساتەکانیشدا چەندین فەرماندەی باڵای تیرۆر کرد.